له یه‌كه‌م یاری وه‌رزی نوێی خولی یانه پله یه‌كه‌كانی ئه‌لمانیای ناسراو به بۆندس لیگا یانه‌ی بایرن میونشن پاله‌وانی ده وه‌رزی رابردووی خوله‌كه له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی و به‌ئه‌نجامێكی گه‌وره له یانه‌ی ئینتراخت فرانكفۆرتی میوانداری برده‌وه.
یاریه‌كه له‌سه‌ر یاریگای دۆتش پارك ئه‌رینا له شاری فرانكفۆرت به‌رێوه چوو ، له گێمی یه‌كه‌م یانه‌ی بایرن به ئاستێكی به‌رز ده‌ركه‌وت و پێنج گۆلی تۆمار كرد ، له خوله‌كی پێنج جۆشوا كیمیش ده‌رگای گۆل تۆمار كردنی له یاریه‌كه واڵا كرد.
شه‌ش خوله‌ك دواتر بنیامین باڤارد میوانه‌كانی كرده خاوه‌نی گۆلی دووه‌م ، له خوله‌كی بیست‌و نۆ سادیۆ مانی یاریزانی تازه‌ی بایرن یه‌كه‌م گۆلی فه‌ڕمی خۆی به درێسی بایرن میونشن له بۆندس لیگا تۆمار كرد ، جمال مۆسیالا یانه‌ی باڤاری كرده خاوه‌نی گۆلی چواره‌م ، دوو خوله‌ك به‌ر له ته‌واو بوونی نیوه‌ی یه‌كه‌م سێرجی گنابری گۆلی پێنجه‌می میوانه‌كانی تۆمار كرد‌و گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه ته‌واو بوو ، له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی شه‌ستو چوار راندال كۆلۆ موانی تاكه گۆلی خاوه‌ن مالی تۆمار كرد، له خوله‌كی هه‌شتاو سێ جه‌مال مۆسیالا گۆلی دووه‌می خۆی و شه‌شه‌می یانه‌كه‌ی تۆمار كرد‌و یاریش به‌ئه‌نجامی شه‌ش گۆل به‌رامبه‌ر به گۆلێك له سوودی یانه‌ی بایرن میونشن كۆتایی پێ هات و یانه‌كه یه‌كه‌م سێ خالی بۆ پارێزگاری كردن له نازناوه‌كه به‌ده‌ست هێنا .
له‌بۆندس لیگادا بايرن میونشن سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر ئینتراخت فرانكفۆرت تۆماركرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.