له ده‌ست پێكی وه‌رزی نوێی خولی یانه‌كانی فه‌ره‌نسا یانه‌ی لیۆن میوانداری یانه‌ی ئهجاكسۆی كرد‌و به دوو گۆل به‌رامبه‌ر به گۆلێك یاریه‌كه‌ی برده‌وه‌و یه‌كه‌م سێ خالی خوله‌كه‌ی به‌ده‌ست هێنا.
یاریه‌كه له‌سه‌ر یاریگای گرۆباما ستادیۆم له شاری لیۆن به‌رێوه چوو، له خوله‌كی دوازده تیتی به‌رازیلی گۆلی یه‌كه‌می بۆ خاوه‌ن یاریگا تۆمار كرد.
ده خولهك دواتر ناوبژیوان لێدانێكی سزای بۆ لیۆن هه‌ژمار كرد‌و ئه‌لێكسانده‌ر لاگازێتی گۆلی دوه‌می بۆ لیۆن تۆمار كرد، له خوله‌كی سی‌و یه‌ك ئه‌نتۆنی لۆپێز ی یانه‌ی لیۆن به‌كارتی سوور كرایه ده‌ره‌وه‌ی یارگا ، له خوله‌كی سی‌و یه‌ك تۆماس مانگانا به لێدانی سزا گۆلی یه‌كه‌می بۆ ئه‌جاكسیۆ تۆمار كرد‌و جیاوازی گۆلهكانیشی كه‌م كرده‌وه ، له دوا خوله‌كی یه‌كه‌م رۆمان هاهۆمای ئه‌جاكسیۆ به‌كارتی سوور كرایه ده‌ره‌وه‌ی یاریگا .
له گێمی دووه‌میش ئه‌نجامی یاری گۆرانكاری دیكه‌ی به خۆوه نه‌بینی و یاریش به‌م ئه‌نجامه كۆتایی پێ هات و یانه‌ی لیۆن یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتن و یه‌كه‌م سێ خالی خوله‌كه‌ی به‌ده‌ست هێنا .
خولی فه‌ڕه‌نسا .. یانه‌ی لیۆن له ئهجاكسیۆی برده‌وه‌و یه‌كه‌م سێ خاڵی به‌ده‌ست هێنا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.