له ده‌ست پێكی وه‌رزی نوێی خولی یانه پله نایابه‌كانی ئینگلته‌رای ناسراو به پرێمه‌ر لیگ یانه‌ی ئارسنال له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به دوو گۆلی بێ به‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر یانه‌ی كریستال پالاسی میوانداری تۆمار كرد.
یاریه‌كه له‌شاری له‌نده‌ن و له‌سه‌ر یاریگای سیلههرست پارك به‌رێوه چوو ، له گێمی یه‌كه‌م میوانه‌كان به گۆلێك پێشكه‌وتن گۆله‌كه‌ش له خوله‌كی بیست یاریزانی به‌رازیلی گابریێل مارتێنێللی به‌لێدانی سه‌ر تۆماری كرد .
له گێمی دووه‌م كریستال پالاس له هه‌ولی یه‌كسان كردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی یاری بوو چه‌ند جارێك گه‌یشتنه سه‌ر گۆلی ئارسنال به‌لام نه‌یان توانی گۆل تۆمار بكه‌ن ، له خوله‌كی هه‌شتاو پێنج یاریزانی ئینگلیزی یانه‌ی كریستال پالاس مارك جۆیه‌ی به‌هه‌له گۆلی دووه‌می له سوودی ئارسنال له‌سه‌ر گۆلی خۆیان تۆمار كرد‌و یاریش به‌م ئه‌نجامه كۆتایی پێ هات و ئارسنال یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتن و یه‌كه‌م سێ خالی خوله‌كه‌ی به‌ده‌ست هێنا .
له‌پریمه‌رلیگدا ئارسناڵ سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر كریستاڵ پاڵاس تۆماركرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.