Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 20:43

نادال به‌هۆی پێكان ناتوانێت به‌شداری له‌ ڕكابه‌ریه‌كانی پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی مۆنتریالی كه‌نه‌دی بكات

کوردستان TV
100%


ڕافائێل نادالی ئیسپانی و پۆلێنكراوی سێیه‌می ڕیزبه‌ندی تێنسزانانی جیهان ڕایگه‌یاند كه‌ به‌هۆی پێكان ناتوانێت به‌شداری له‌ ڕكابه‌ریه‌كانی پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی مۆنتریالی كه‌نه‌دی بكات.
 نادال له‌ په‌یامێكدا ئاشكرایكرد كه‌ به‌م دواییه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی ئاسایی ده‌ستی به‌ مه‌شق كرده‌وه‌، به‌ڵام له‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو و له‌كاتی ڕاهێنانه‌كاندا هه‌ستی به‌ ئازار كرد، بۆیه‌ بڕیاریدا گه‌شتی كه‌نه‌دا نه‌كات و له‌ پاڵه‌وانێتی مۆنتریال به‌شدار نه‌بێت، ماتادۆره‌ ئیسپانیه‌كه‌ هیواشی خواست له‌ ئاینده‌دا بتوانێت به‌شداری له‌ پاڵه‌وانێتی مۆنتریال بكات كه‌ له‌ كاروانی پیشه‌گه‌ری خۆیدا پێنج جار نازناوی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێناوه‌.
 جێگای باسه‌ نادالی ته‌مه‌ن سیی و شه‌ش ساڵ مانگی پێشوو به‌هۆی پێكان له‌ قۆناغی پێش كۆتایی پاڵه‌وانێتی تێنسی ویمبڵدۆن كشایه‌وه‌.b

وه‌رزش تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.