یانه‌ی چێڵسی به‌فه‌رمی گرێبه‌ستی سیزار ئه‌زپیلیكوێتای ئیسپانی و بهرگریكارو كاپتنی یانه‌كه‌ی بۆ دوو ساڵی دیكه درێژكرده‌وه‌و ته‌واوی ده‌رگاكانی به ڕووی یانه‌ی بارسێلۆنا داخست كه هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی یاریزانه‌كه‌ی ده‌دا.
له‌مباره‌وه ئیداره‌ی یانه له‌نده‌نیه‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمیدا ئاشكرایكرد كه ئه‌زپیلیكوێتا گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ یانه‌كه نوێكردۆته‌وه‌و به لایه‌نی كه‌م تا هاوینی ساڵی دووهه‌زاروبیست وچوار له ڕیزه‌كانی به‌رده‌وام ده‌بێت.
لای خۆشیه‌وه یاریزانه‌كه خۆشحاڵی خۆی به درێژكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ بلوز ده‌ربڕی و ڕایگه‌یاند كه ماوه‌ی نزیكه‌ی ده ساڵه له ڕیزی چێڵسی یاری ده‌كات و ئێستاش به‌خته‌وه‌رو ئاسووده‌یه به درێژكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ تیپه‌كه‌ی.
ئه‌زپیلیكوێتا سوپاسی به‌رپرسانی چێڵسی كرد كه ده‌رفه‌تی مانه‌وه‌یان له ڕیزی یانه‌كه پێداو گوتیشی، به گوڕوتینه‌وه هه‌نگاوه‌كانی پڕۆژه‌ی نوێی په‌ره‌پێدانی تیپه‌كه‌مان جێبه‌جێ ده‌كه‌ین و هیوادارم بتوانین له دوو ساڵی داهاتوودا یادگاری جوان له‌م یانه‌یه‌دا تۆماربكه‌ین.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی دهنگوباسی بریتانیا، تۆماس تۆخێلی ئه‌ڵمانی و ڕاهێنه‌ری چێڵسی ڕۆڵی كاریگه‌ری هه‌بوو له ڕازیكردنی ئه‌م به‌رگریكاره به درێژكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی و مانه‌وه‌ی له ڕیزی یانه له‌نده‌نیه‌كه، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی له‌م هاوینه‌دا، هه‌ردوو به‌رگریكار ئه‌نتۆنیۆ ڕودیگێرو ئه‌ندرێس كریستێنسن به ته‌واوبوونی گرێبه‌ستیان ڕیزی چێڵسیان جێهێشت، ئه‌زپیلیكوێتای ته‌مه‌ن سیی و سێ ساڵ له هاوینی ساڵی دووهه‌زارودوازده له یانه‌ی مارسیلیاوه په‌یوه‌ندی به چێڵسی كرد‌و چه‌ندین ده‌ستكه‌وتی له ڕیزه‌كانیدا به‌ده‌ستهێناوه.
چێڵسی به‌فه‌رمی گرێبه‌ستی سیزار ئه‌زپیلیكوێتای كاپتنی یانه‌كه‌ی بۆ دوو ساڵی دیكه درێژكرده‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.