یانه‌ی بارسێلۆنا به‌فه‌رمی ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسكی پۆڵه‌ندی و ئه‌ستێره نوێیه‌كه‌ی پێشكه‌شی هانده‌ران و میدیاكان كرد، ژماره‌یه‌كی زۆری هانده‌ران له‌سه‌ر په‌یژه‌كانی یاریگای سپۆتیفای كامپ نۆ ئاماده‌ی ڕێوڕه‌سمی به‌فه‌رمی ناساندنی لیڤاندۆڤسكی بوون.
هێرشبه‌ره پۆڵه‌ندیه‌كه شان به شانی خوان لاپۆرتا سه‌رۆكی یانه‌ی بارسێلۆنا له‌به‌رده‌م ئاماده‌بووان به درێسی ژماره نۆ ده‌ركه‌وت، له ناوه‌ڕاستی مانگی پێشوو و دوای گفتوگۆیه‌كی درێژخایه‌ن له نێوان به‌رپرسانی بارسێلۆناو بایرن میونشن، دواجار لیڤاندۆڤسكی به گرێبه‌ستێك به بڕی چل‌وپێنج ملیۆن یۆرۆ له‌گه‌ڵ پێنج ملیۆن یۆرۆی دیكه وه‌ك گۆڕانكاری و بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ له تیپه باڤاریهكهوه په‌یوه‌ندی به بارسا كرد‌و بڕی پێنجسه‌د ملیۆن یۆرۆ وه‌ك مه‌رجی سزادان بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه دیاری كراوه، ئه‌م گۆڵكاره له دوو هه‌فته‌ی ڕابردوو له ڕیزی تیپه نوێیه‌كه‌ی به‌شداری له گه‌شتێكی ئاماده‌كاری له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كرد‌و له چه‌ند یاریه‌كی دۆستانه‌ش به‌شداربوو.
له كاتی پێشكه‌شكردنی به میدیاكان لیڤاندۆڤسكی ته‌مه‌ن سیی و سێ ساڵ خۆشحاڵی خۆی به په‌یوه‌ندیكردنی به ڕیزی بارسا ده‌ربڕی و ڕایگه‌یاند كه شانازی ده‌كات به‌وه‌ی له پێكهاته‌ی یانه‌یه‌كی گه‌وره‌و به‌ناوبانگی وه‌ك بارسێلۆنا یاری ده‌كات و دڵنیایی خۆی ده‌ربڕی له‌وه‌ی گۆڵی زۆر بۆ یانه‌كه تۆمارده‌كات و چه‌ندین نازناو له ڕیزه‌كانیدا به‌ده‌ست دێنێت، له مێركاتۆی هاوینه‌دا لیڤاندۆڤسكی شان به شانی هه‌ریه‌ك له فرانك كێسی كۆت دیڤواری و ئه‌ندرێس كریستێنسنی دانیماركی و ڕافینیای به‌ڕازیلی و جولێس كۆندێی فه‌ڕه‌نسی په‌یوه‌ندی به یانه كاتالۆنیه‌كه كرد.
لیڤاندۆڤسكی: شانازی ده‌كه‌م به‌وه‌ی له پێكهاته‌ی یانه‌یه‌كی گه‌وره‌و به‌ناوبانگی وه‌ك بارسێلۆنا یاری ده‌كه‌م
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.