له په‌راوێزی به‌رێوه‌چوونى ئۆلۆمپیادی شه‌تره‌نجی جیهان له‌هیندستان، عێراق پۆستی سه‌رۆكی یه‌كێتی رۆژئاوایی ئاسیا بۆ شه‌تره‌نج وه‌رده‌گرێت.
دلزار حه‌مه ساڵح سه‌رۆكی یانه‌ی شه‌تره‌نجی خانزاد و ئه‌ندامی شاندی عێراق له‌ئۆلۆمپیادی شه‌تره‌نج به ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی راگه‌یاند: وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكی یه‌كێتی رۆژئاوای ئاسیا بۆ یاری شه‌تره‌نج ده‌ستكه‌وتێكه باشه بۆ وه‌رزشوانانی یاری شهترهج له‌شاره‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان .
گوتیشی، له ئێستادا كه‌كاره‌كانی ئۆلۆمپیادی شه‌تره‌نجی جیهانی له‌وڵاتی هیندستان به‌رێوه‌ده‌چێت، ئێمه به‌نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ یاریزان سارا مه‌سعود له‌تیمی عێراق به‌شدارین، هاوشانی وڵاتانی دیكه.
دلزار حه‌مه ساڵح سه‌باره‌ت به‌وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی به‌شی رۆژئاوای ئاسیا له‌لایه‌ن د.زافر عه‌بدولئه‌میر رایگه‌یاند: ئه‌م پۆسته سودی بۆ هه‌رێمی كوردستانیش ده‌بێت و به‌ڵێنیان داوه كه پاڵه‌وانێتی رۆژئاوایی ئاسیا له‌داهاتوو بهێنن بۆ هه‌ولێر ئه‌مه‌ش ده‌ستكه‌وتێكه و پاڵه‌وانێتییه‌كی وادیار و جیهانی كهلهههرێم بڕوات سودێك بهوهرزشوانانی شه‌تره‌نج ده‌گه‌ێنێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.