پەرلەمانتارێکی ڕەوتی سەدر ئەمڕۆ شەممە 06ـی 08ـی 2022 داوای دانیشتنێکی نائاسایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەکات بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان.
بورهان مەعموری، نوێنەری ڕەوتی سەدر سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان، داواکارییەکی پێشکەش بە محەمەد حەلبووسی سەرۆکی پەرلەمان کرد.
لە داواکارییەکە ئەو پەرلەمانتارە داوای بەستنی دانیشتنێکی نائاسایی دەکات بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی عێراق و دیاریکردنی وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە.
مەعموری تاکە پەرلەمانتاری ڕەوتی سەدرە کە دەستی لەکار نەکێشایەوە، دوای ئەوەی لەسەر داواکاری سەدر سەرجەم پەرلەمانتارەکانی دەستیان لەکار کێشایەوە.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه ڕۆژی چوارشه‌ممە موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در په‌یامێكی ڤیدیۆیی ئاراسته‌ی لایه‌نگران و هه‌موو گه‌لی عێراق كرد.
موقته‌دا سه‌در له په‌یامه ڤیدیۆییه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌چه‌ند خاڵێكی گرینگ دابوو سه‌باره‌ت به بارودۆخێ ئێستای عێراق و جه‌ختی كربووه‌وه كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاماده نین گفتوگۆ و دیالۆگ له‌گه‌ڵ چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیدا بكه‌ن، چونكه ده‌ركه‌وتووه كه قسه‌كردن له‌گه‌ڵیان هیچ سوودێكی نییه.
ڕاشیگه‌یاند: چاكسازی ته‌نیا به قوربانیدان ده‌كرێ و وه‌ك خۆشم ئاماده‌م له‌پێناو ئه‌م چاكسازییه‌دا شه‌هید بم. جه‌ختیشی كرده‌وه كه گه‌لی عێراق له ده‌سه‌ڵاتداران بێزاربووه بۆیه ئاماده‌بوونی ئه‌و بقۆزنه‌وه بۆ كۆتاهاتن به گه‌نده‌ڵی.
هه‌روه‌ها داواشی له لایه‌نگران كردبوو له خۆپیشاندانه‌كانیان به‌رده‌وام بن و بۆ چاره‌سه‌كردنی كێشه‌كانی ئێستای عێراقیش پێشنیازی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی نوێی كردبوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.