پارێزگای هەولێر ئەمڕۆ شەممە 06ـی 08ـی 2022 کاسبکارانی بازاڕی سپی (سیمی)ـی ئاگادار کردەوە بۆ پێدانی قیستی دووەم.
ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر بڵاوی کردۆتەوە کە ئاگاداری سەرجەم کاسبکارانى بازاڕى سپی(سیم)ـی جارانى گەڕەکی کوردستان دەکەینەوە کە سەردانى پارێزگاى هەولێر بکەن بۆ پێدانى قیستى دووەم.
ئاماژەی بەوەش داوە کە داوا لەو کاسبکارانەش دەکەین کە قیستى یەکەمیان نەداوە پەلە بکەن لە دانى قیستى یەکەم، بە پێچەوانەوە مافى وەرگرتنى دوکانیان نامێنێت لە بازاڕى هاوچەرخى سپى.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.