qڕێبەری ڕەوتی سەدر ئەمڕۆ شەممە 06ـی 08ـی 2022 ڕایگەیاند، وەڵامی ئەرێنیان وەرگرتووە بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق.
موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر لەنوێترین پەیامیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند: لە سایە و نیعمەتی خودا و هەوڵی قارەمانەکان وەڵامدانەوەی ئەرێنی بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان هات، وەڵامێک لەلایەن جەماوەر، خێڵ، ئەکادیمی، دامەزراوە مەدەنییەکان و گوتارخوێنانی مینبەری حوسەینی، زانایان و بەشێک لە سەرکردە سیاسییەکانی کورد و سووننە و شیعە.
ڕاشیگەیاند: دوای سوپاسکردنیان بانگهێشتیان دەکەم بۆ گرتنەبەری هەڵوێستێکی جددی بۆ ڕزگارکردنی عێراق لە گەندەڵی و پاشکۆیی لەپێناو ڕاستکردنەوەی ڕێڕەوی سیاسی وڵات کە زیانی بە گەل و نیشتمان گەیاندووە.
ئەوەشی خستەڕوو "کەواتە وەرن بۆ گوتەیەکی هاوبەش و جێبەجێکردنی کردەوەی جددی و ڕاستەقینە، پێویستە لە دیالۆگی لاواز دووربکەوینەوە و عێراق پێویستی بە کردار هەیە نەک قسە."
سەدر لە پەیامەکەی باسی لەوە کردووە کە خەڵک تامەزرۆی چاکسازی ڕاستەقینەن، تاوەکو ڕزگاریان بکات لەو ئازارانەی کە تێیدان، چیتر ئارامگرتنیان جێگەی ستایش نییە.
جەختیشی کردۆتەوە کە "هەموو لایەک بزانن شۆڕشگێران تاوەکو بەدیهاتنی داواکارییەکان بەردەوام دەبن شۆڕشەکەیان و هەرگیز کۆڵ نادەن، ئەوە تاکەهەل و کۆتا هەلی ئەوانە، بۆیە بەردەوام بن."
سەدر لە پەیامەکەی نووسیویەتی "بەڵێ بۆ (هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان) کە بۆتە داواکارییەکی جەماوەری و سیاسی و نوخبەیی کە هیچ شوێنگرەوەیەکی نییە."
ڕێبەری ڕەوتی سەدر بۆ خۆپیشاندەران ئاماژەی بەوەش داوە کە "گەندەڵکاران لەهەر شوێنێک بن بێدەنگ بن."
ئه‌مه له كاتێكدایه كه ڕۆژی چوارشه‌ممە موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در په‌یامێكی ڤیدیۆیی ئاراسته‌ی لایه‌نگران و هه‌موو گه‌لی عێراق كرد.
موقته‌دا سه‌در له په‌یامه ڤیدیۆییه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌چه‌ند خاڵێكی گرینگ دابوو سه‌باره‌ت به بارودۆخێ ئێستای عێراق و جه‌ختی كربووه‌وه كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاماده نین گفتوگۆ و دیالۆگ له‌گه‌ڵ چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیدا بكه‌ن، چونكه ده‌ركه‌وتووه كه قسه‌كردن له‌گه‌ڵیان هیچ سوودێكی نییه.
ڕاشیگه‌یاند: چاكسازی ته‌نیا به قوربانیدان ده‌كرێ و وه‌ك خۆشم ئاماده‌م له‌پێناو ئه‌م چاكسازییه‌دا شه‌هید بم. جه‌ختیشی كرده‌وه كه گه‌لی عێراق له ده‌سه‌ڵاتداران بێزاربووه بۆیه ئاماده‌بوونی ئه‌و بقۆزنه‌وه بۆ كۆتاهاتن به گه‌نده‌ڵی.
هه‌روه‌ها داواشی له لایه‌نگران كردبوو له خۆپیشاندانه‌كانیان به‌رده‌وام بن و بۆ چاره‌سه‌كردنی كێشه‌كانی ئێستای عێراقیش پێشنیازی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی نوێی كردبوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.