له میانه‌ی به‌شداریكردن له به‌رنامه‌ی مـژار له كوردستان تیڤی سه‌باره‌ت به پرسی ـ عـێراق.. هـەوڵەکـان بۆ رێکـەوتنێکی نـوێ
مـیوانی به‌رنامه دانا شەهید جەزا ـ ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق لای خۆیه‌وه رایگه‌یاند : پێویسته چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی دان به‌وه بنێ كه ناتوانێ ئه‌و په‌ككه‌وتنه سیاسییه‌ی كه هه‌یه راست بكاته‌وه و هه‌نگاو بنێت، بۆیه پێویسته رێككه‌وتنێكی سیاسی بكرێت كه واده‌یه‌ك بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته دابنرێت و په‌رله‌مان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته كۆببێته‌وه خۆی هه‌لبوه‌شێنێته‌وه ئه‌وه‌ش پێویستی به رێككه‌وتنێكی هه‌مه لایه‌نه هه‌یه، به كورد و سوننه و شیعه‌كان و ته‌واوی پێكهاته‌كان. ئه‌و یاسایه‌ی هه‌ڵبژاردن زۆر تێبینیمان هه‌بوو له سه‌ری، به‌ڵام خواستێكی زۆری له سه‌ر هه‌بوو، بۆیه به‌مشێوه‌یه به‌رێوه چوو، ئێستاش ئه‌و یاسایه گۆرانكاری ئه‌وتۆی له سه‌ر ناكرێت. به‌ڵام كورد و سوننه رازی نیین سیسته‌می سیاسی و حوكمرانی گۆرانی به سه‌ردا بێت .
جه‌ختیشی كرده‌وه كه هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته ناتوانێت گۆرانكاری ریشه‌یی بكات .
هـەلکـەوت عـەبدولواحـید ـ چـاودێری سـیاسـی رایگەیاند: زیاتر له 19 ساڵه هه‌ڵبژاردن له‌و وڵاته ئه‌نجام ده‌درێت زۆر به گرنگییه‌وه، باوه‌ڕیشی تیا بووه، به‌ڵام پرۆسه‌ی سیاسی زیاتر ئاڵۆز بووه، ره‌وشی دارایی و سیاسی و فه‌رهه‌نگی له عێراقدا زۆر خراپه. ئه‌وه‌ش وای كردووه كه ناره‌زایی زۆری لێ بكه‌وێته‌وه .
سه‌باره‌ت به ره‌وشی سیاسی و بیركردنه‌وه‌ی هه‌ندێ كاراكته‌ری سیاسی، روونی كرده‌وه كه زۆر كه‌س و لایه‌ن له به‌غدا له سنوورداركردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌نه‌وه .
د. نـەوزاد عـەبدولڵا ـ مامۆسـتای زانکـۆ، ئاماژەی بەوە دا کە باشترین چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌و قۆناغه هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مانه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌تێكی تر هه‌بێت بۆ ده‌رباز بوون له‌و چه‌قبه‌ستوویه سیاسییه، پێده‌چێت نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان پشتگیری هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته له عێڕاق بكات .
ئاماژەی بەوە دا کە كێشه له ده‌ستووری عێراق نییه به‌ڵكو له كارێكته‌ره‌سیاسیه‌كانه، ئه‌وانه‌ی پابه‌ند نیین به ده‌ستووره‌وه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.