Erbil 38°C پێنجشەممە 26 ئەیلوول 00:22

کەشناسی: بەشێوەیەکی بەرچاو پلەکانی گەرما دادەبەزن

کوردستان TV
100%

کەشناسی هەرێمی کوردستان جەخت دەکاتەوە کە سبەی یەکشەممە 07ـی 08ـی 2022 1-3 پلە، پلەکانی گەرما دادەبەزن.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: سبەی یەکشەممە کەشی ئاسمان ساماڵ دەبێت، ئەگەری دروستبوونی تۆزێکی سووک هەیە بەهۆی چالاکبوونی خێرایی با.

ڕاشیگەیاند: پلەکانی گەرما بە 1- 3 پلە دادەبەزێ، خێرایى با 10 - 30 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک، ئاراستەی با باکورى خۆرئاوا و مەوداى بینین 8 - 10 کیلۆمەتر دەبێت.

کەشناسی هەرێمی کوردستان بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی سبەی یەکشەممە بە پلەی سیلیزی بەمشێوەیە خستووەتەڕوو:-

هەولێر  : 43

سلێمانی : 42

دهۆک  : 42

کەرکووک : 46

هەڵەبجە : 44

سۆران  : 40

ڕاپەرین : 43

گەرمیان : 48

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.