بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی 7 ی 2022دا، لانی کەم 5 چالاکی سیاسی کورد لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دادگایی کراون و سزای 4 ساڵ و 3 مانگ بەندکران و هەروەها 5 ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراویان بە سەردا سەپاوە.
زیاترین سزاکان کە 2 حاڵەتە لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی سنە بە سەر چالاکانی کورد سەپاوە.
جیاکردنەوە بە پێی تۆمەتەکان
چالاکی سیاسی: 4 حاڵەت کە دەکاتە 80٪ی کۆی حاڵەتەکان
چالاکی مەدەنی: 1 حاڵەت کە دەکاتە 20٪ی کۆی حاڵەتەکان
چالاکی مەزهەبی: هیچ حاڵەتێک تۆمار نەکراوە
جیاکردنەوە بەپێی پارێزگاکان
کرماشان: هیچ حاڵەتێک تۆمار نەکراوە
سنە: 2 حاڵەت (2 چالاکی پیاو)
ئورمیە: 3 حاڵەت (3 چالاکی پیاو)
ئیلام: هیچ حاڵەتێک تۆمار نەکراوە
ئەو دادگایەی کە سزاکەی سەپاندووە
لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی سنە: 2 حاڵەت
دادگای شۆڕشی بۆکان: 1 حاڵەت
دادگای شۆڕشی مەهاباد: 1 حاڵەت
دادگای شۆڕشی شنۆ: 1 حاڵەت
ناوی ئەو کەسانەی کە سزایان بە سەردا سەپاوە؛
1_ عادڵ مێهرنەوایی خەڵکی بۆکان سزای 4 مانگ بەندکران
2_ کاوە سولەیمان پوور خەڵکی مەهاباد سزای 6 مانگ بەندکران
3_ ڕێبوار عەبدوڵڵایی خەڵکی سنە سزای 2 ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراو
4_ فەردین مەولوودی خەڵکی سنە سزای 5 مانگ بەندکران
5_ سینا مینایی خەڵکی شنۆ سزای 3 ساڵ بەندکران و 3 ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراو
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.