Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 02:14

تایوان : چین بە خۆبەزلزانینەوە رێوشوێنی سەربازی بەكارهێناوە

کوردستان TV
100%

سو تسینگ چانگ، سەرۆكوەزیرانی تایوان ئەمڕۆ یەكشەممە رایگەیاند، چین بە خۆبەزلزانینەوە رێوشوێنی سەربازی بەكارهێناوە بۆ تێكدانی ئاشتی و سەقامگیری ناوچەكە، ئەمەش وەك وەڵامێك بۆ ئەو مانۆڕانەی كە لەلایەن سوپای چینەوە لە دەوروبەری دوورگە ئۆتۆنۆمییەكە ئەنجامدراوە.
لە لێدوانێكیدا بۆ ڕۆژنامەنووسان، سو داوای لە پەكین كرد واز لە عەرزی عەزەڵاتی سەربازی بهێنێت و ئیدانەی "دوژمنە بیانییەكانی" كرد كە بە وتەی خۆی هەوڵدەدەن لەڕێگەی هێرشی ئەلیكترۆنی و هەڵمەتی زانیاری ناڕاستەوە ورەی گەلی تایوان تێكبدەن.
لای خۆیەوە وەزارەتی بەرگری تایوان رایگەیاندووە، فڕۆكە و كەشتییان ناردووە بۆ وەڵامدانەوەی "گونجاو" بۆ مانۆڕە سەربازییەكانی چین لە دەوروبەری دوورگەكە.
وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە چەندین كەشتی سەربازی و فڕۆكە و فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بەردەوام بوون لە ئەنجامدانی مانۆڕی هاوبەش لە نزیك تایوان بۆ هاوشێوەكردنی هێرشەكان بۆ سەر تایوان و كەشتیەكانی تایوان.
چین گەورەترین مانۆری سەربازی ،بۆ نمایشكردنی چەكە سەربازی و تەكنەلۆژییەكانی كە بەشێكیان بۆ یەكەمجار دەردەكەوێت لە دەوروبەری تایوان ئەنجام دەدات.
لە ڕێگەی ئەم مانۆڕانەوە، پەكین هەوڵدەدات "مافی" خۆی بۆ لكاندنی تایوان دووپات بكاتەوە، هەروەها واشنتۆن ئاگادار بكاتەوە كە پشتگیری لەو دوورگەیە خۆبەڕێوەبەرە دەكات.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.