Erbil 38°C پێنجشەممە 26 ئەیلوول 00:15

ئه‌م شه‌و له‌ جامی دۆستانه‌ی خوان گامبه‌ر یانه‌ی بارسێلۆنا میوانداری یانه‌ی بۆناس ئۆنامی مه‌كسیكی ده‌كات

کوردستان TV
100%


 وەکو دوا ئامادەکاری بۆ ڕکابەریەکانی وەززی نوێ و بەر لەدەست پێکردنی خولەکان ساڵانە  یانەی بارسێلۆنا  جامی دۆستانەدا میوانداری یانەیەک دەکات.
 کاتژمێر 9ی ئەم شەو بەکاتی هەولێرو لەسەر یاریگای سیۆتیڤای کامب نو یانەی بارسێلۆنا ڕووبەرووی یانەی    بۆماس ئۆنامی مەکسیکی دەبێتەوە .
یانەی بارسێلۆنا لەمێرکتۆی هاوینەدا چەند گرێبەستێکی گەورەی ئەنجامداو   بۆندی لەگەڵ هەریەک لە فڕانک کیسی و کریستینسین و ڕافینیاو لیڤاندۆقسکی و کۆندی ئەنجامداوەو چەند یارییەکی دۆستانەشی ئەنجامدا.
 چاڤی هێرناندزی راهێنەری بارسێلۆنا دەیەوێت پێکهاتەیەکی تۆکمە بۆ خولەکان ئامادە بکات و ڕکابەری بردنەوەی نازناوەکان بکات ، لەبەرامبەریشدا یانە مەکسیکیەکە بەم دوواییە بۆندی لەگەڵ یاریزانی پێشووی بارسێلۆنا دانی ئاڵڤێش واژوو کرد بەمەش یاریزانەک ئەم جارە لە دژی یانە کۆنەکەی خۆی یاری دەکات . 
شایەنی باسە جامی خوان گامبەر لەساڵی 1966 دەستی پێکردووەو یانەی بارسێلۆناش بۆ 43 جار جامەکەی بەرزکردۆتەوە .
 
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.