یانه‌ی لیڤه‌رپول خاوه‌نی پله‌ی دووه‌می وه‌رزی ڕابردووی خولی ئینگلته‌را دوو خاڵی له گه‌ڕی یه‌كه‌می وه‌رزی نوێی خوله‌كه له‌ده‌ستداو له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به دوو گۆڵ له‌گه‌ڵ یانه‌ی فولهامی میوانداری یه‌كسان بوو.
له گێمی یه‌كه‌مدا، فولهام به گۆڵێك پێشكه‌وت، گۆڵه‌كه‌ش هێرشبه‌ری سڕبی ئه‌لێكسانده‌ر مێترۆڤیچ له خوله‌كی سیی و دوو تۆماری كرد، له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی شه‌ستوچواردا، داروین نونێزی ئۆرگوایی و هێرشبه‌ری نوێی لیڤه‌رپول گۆڵی به‌رامبه‌ری تیپه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا، پاشان ناوبژیوان لێدانێكی سزای بۆ فولهام هه‌ژماركردو ئه‌لێكسانده‌ر مێترۆڤیچ لێدانه‌كه‌ی سه‌ركه‌وتووانه جێبه‌جێ كرد‌و گۆڵی دووه‌می تیپی میوانداری له خوله‌كی حه‌فتاودوو تۆماركرد.
له خوله‌كی هه‌شتاویه‌كیش، محه‌مه‌د سه‌ڵاحی میسری و ئه‌ستێره‌ی ڕێدز گۆڵی دووه‌م و به‌رامبه‌ری تیپه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێناو ئه‌نجامی ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه، به‌م ئه‌نجامه‌ش لیڤه‌رپول و فولهام هه‌ریه‌كه‌و خاڵێكیان له ده‌ستپێكی ململانێكانی وه‌رزی نوێی پرێمه‌رلیگ به‌ركه‌وت.
له‌پریمه‌رلیگدا لیڤه‌رپوول و فولهام یه‌كسانبوون
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.