له هه‌فته‌ی یه‌كه‌می خولی ئینگلته‌را، یانه‌ی تۆتنهام سه‌ركه‌وتنێكی گرنگی به‌ده‌ستهێناو به چوار گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك له یانه‌ی ساوسهامپتۆنی میوانی برده‌وه.
یاریزانانی ساوسهامپتۆن له گۆڵ تۆماركردن ده‌ستپێشخه‌ربوون و له خوله‌كی دوازده‌دا، یاریزان جه‌یمس وارد گۆڵێكی بۆ میوانه‌كان تۆماركرد، له‌به‌رامبه‌ریشدا، یاریزانانی تۆتنهام به چوار گۆڵ وه‌ڵامی ئه‌م گۆڵه‌ی ساوسهامپتۆنیان دایه‌وه‌و له خوله‌كی بیستویه‌كدا، یاریزان ڕیان سێسێگنۆن گۆڵی به‌رامبه‌ری سپێرزی به‌ده‌ستهێناو ئه‌نجامه‌كه یه‌كسان كرده‌وه.
پاشان یاریزان ئێریك دایێر گۆڵی دووه‌می تیپه له‌نده‌نیه‌كه‌ی له خوله‌كی سیی و یه‌ك تۆماركرد‌و گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه ته‌واوبوو.
له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی شه‌ستویه‌كدا، محه‌مه‌د سالسیوی غانی و به‌رگریكاری ساوسهامپتۆن گۆڵی سێیه‌می تۆتنهامی به هه‌ڵه له گۆڵی تیپه‌كه‌ی خۆی تۆماركرد، دوای دوو خوله‌كی دیكه‌ش ناوه‌ڕاستكاری سویدی دێیان كولوسێڤسكی گۆڵی چواره‌می تیپی میوانداری به‌ده‌ستهێنا.
به‌م بردنه‌وه‌ش تۆتنهام یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتن و سێ خاڵی له یه‌كه‌م یاری خۆی له وه‌رزی نوێی پرێمه‌رلیگ مسۆگه‌ركرد.
له‌پریمه‌رلیگدا تۆتنهام سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر ساوسهامپتۆن تۆماركرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.