له گه‌ری یه‌كه‌می یاریه‌كانی خولی نایابی ئینگلیزی و له یاری لوتكه‌ی ئه‌م گه‌ره‌دا یانه‌ی چێلسی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به گۆلێكی بێ به‌رامبه‌ر له یانه‌ی ئێڤه‌رتۆنی میوانداری برده‌وه.
یاریه‌كه له‌شاری لێڤه‌رپۆل و له‌سه‌ر یاریگای گۆدیسۆن پارك به‌رێوه چوو ، له‌گه‌ل ده‌ست پێكی یاری یاریزانانی هه‌ردوو یانه ده‌ستیان به هێرش بردن كردبۆ سه‌ر گۆلی یه‌كتری به‌مه‌ش چه‌ند جارێك نزیك بوون له تۆمار كردنی گۆل .
له كاتی زیادكراوی گێمی یه‌كه‌مدا ناوبژیوان لێدانێكی سزای بۆ چێلسی هه‌ژمار كرد‌و یاریزانی ئیتالی جۆرجینیۆ سه‌ركه‌وتووانه جێ به‌جێی كرد‌و تاكه گۆلی یاریه‌كه‌ی تۆمار كرد، هه‌رچه‌نده یاریزانانی ئێڤه‌رتۆن هه‌ولی گۆرینی ئه‌نجامی یاریان دا به‌لام گۆرانكاری رووینه‌داو یانه‌ی چێلسی زۆر به زه‌حمه‌ت یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتن و سێ خالی خوله‌كه‌ی به‌ده‌ست هێنا .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.