له میانی گه‌ری یه‌كه‌می خولی یانه‌كانی ئه‌لمانیای ناسراو به بۆندس لیگا یانه‌ی بروسیا دۆرتمۆند له یاری لوتكه‌دا میوانداری یانه‌ی بایه‌ر لێڤه‌ركوزنی كرد.
یارییه‌كه له‌شاری دۆرتمۆندو له‌سه‌ر یاریگای سیگنال ئه‌دۆنا پارك به‌رێوه چوو ، له خوله‌كی ده ماركۆس ریۆس گۆلی پێشكه‌وتن و تاكه گۆلی یاریه‌كه‌ی له سوودی خاوه‌ن مال تۆمار كرد، هه‌رچه‌نده یاریزانانی تیپی میوان زۆر هه‌ولیاندا ئه‌نجامی یاریه‌كه یه‌كسان بكه‌نه‌وه به‌لام خاوه‌ن مال به‌رگریه‌كی باشی كرد‌و یاریش به‌م تاكه گۆله كۆتایی پێ هات و بروسیا دۆرتمۆند یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتن و یه‌كه‌م سێ خالی له وه‌رزی نوێی خوله‌كه به‌ده‌ست هێنا .
له‌بۆندس لیگادا بروسیا دۆڕتۆمند سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر بایه‌رلێڤه‌ركوزن تۆماركرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.