له میانی گه‌ری یه‌كه‌می خولی یانه‌كانی فه‌ره‌نسا یانه‌ی پاریس سانجێرمان پاله‌وانی وه‌رزی رابردووی خوله‌كه بووه میوانی یانه‌ی كلیرمۆن فووت و له‌ئه‌نجامدا پاریس سانجێرمان به تۆمار كردنی گۆل سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا.
یاریه‌كه له‌سه‌ر یاریگای گابرییل مۆنتبێد له كلیرمۆن به‌رێوه چوو ،له خوله‌كی نۆ نه‌یمار دا سیلڤای به‌رازیلی به تۆمار كردنی گۆلی یه‌كه‌م ده‌رگای گۆل تۆمار كردنی له‌سوودی میوانه‌كان واڵا كرد ، له ناوه‌راستی ئه‌م گێمه‌ش ئه‌شره‌ف حه‌كیمی مه‌غریبی گۆلی دوه‌می بۆ یانه پاریسیه‌كه زیاد كرد.
له خوله‌كی سی و نۆش ماركینیۆسی به‌رازیلی گۆلی سێیه‌می تۆمار كرد‌و گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه ته‌واو بوو ،له گێمی دووه‌میش پاریس سانجێرمان له‌سه‌ر ئاسته به‌رزه‌كه‌ی به‌رده‌وا بوو له دواساته‌كانی یاریدا لیۆنێل میسی دوو گۆلی یه‌ك له‌دوای یه‌كی تۆمار كرد‌و یاریش به ئه‌نجامی پێنج گۆلی بێ به‌رامبه‌ر كۆتایی پێ هات و پاریس سانجێرمان یه‌كه‌م بردنه‌وه‌ی بۆ پارێزگاری كردن له نازناوی خوله‌كه به‌ده‌ست هێنا .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.