وه‌زاره‌تی كاره‌با رایگه‌یاند: کارەبای ئەو گوندانەی بەهۆی تۆپبارانی سوپای تورکیاوە پچڕابوو چارەسەر کرا.
وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، ڕۆژی هەینی کارەبای گوندەکانی (ئورە - سەرەرو - دشێشێ - ئەدنێ) لە سنووری ناحیەی کانی ماسی بەهۆی تۆپبارانی سوپای تورکیاوە پچڕابوو.
وه‌زاره‌تی كاره‌با ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، تیمەکانی کارەبا، رۆژێک پاش پچڕانی، توانیویان کارەبای ئەم گوندانە بگەڕێننەوە.
له‌كۆتاییدا، وه‌زاره‌تی كاره‌با ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، لە ماوەی کەمتر لە حەوت رۆژدا، بۆ جاری سێیەمە کارەبای ناوچەکە بەهۆی تۆپبارانەوە دەپچڕێت.
کارەبای ئەو گوندانەی بەهۆی تۆپبارانی سوپای تورکیاوە پچڕابوو چارەسەر کرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.