یانه‌ی ڕۆما به‌فه‌رمی جۆرجینیۆ ڤاینالدومی هۆڵه‌ندی و ناوه‌ڕاستكاری یانه‌ی پاریس سانجێرمانی گواسته‌وه ڕیزه‌كانی.
یانه ئیتاڵیه‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا له ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر ڕایگه‌یاند كه ڤاینالدوم به‌فه‌رمی بۆته یاریزانی تیپه‌كه، هاوكات تۆڕی تۆتۆ مێركاتۆی ئیتاڵی بڵاویكرده‌وه كه یانه‌ی ڕۆما به‌فه‌رمی ناوی ڤاینالدومی وه‌ك یاریزانی نوێی گورگه‌كان له یه‌كێتی تۆپی پێی ئیتاڵیا تۆماركردووه.
تیپه‌كه‌ی پایته‌ختی ئیتاڵیا هیچ زانیاری و ورده‌كاریه‌كی له‌باره‌ی گرێبه‌ستی ئه‌م ناوه‌ڕاستكاره بڵاونه‌كردۆته‌وه، به‌ڵام سه‌رچاوه‌كانی ده‌نگوباسی ئیتاڵیا ئاشكرایانكرد كه ڤاینالدوم به شێوازی خواستن بۆ یه‌ك وه‌رزو به بوونی بژارده‌ی مانه‌وه‌ی به گرێبه‌ستی هه‌میشه‌یی به بڕی هه‌شت ملیۆن یۆرۆ په‌یوه‌ندی به ڕۆما كردووه، ڤاینالدومی ته‌مه‌ن سیی و یه‌ك ساڵ له كاروانی پیشه‌گه‌ری خۆیدا له ڕیزی هه‌ریه‌ك له یانه‌كانی فینۆرد ڕۆتردام و ئایندهۆڤن و نیوكاسل یونایتد‌و لیڤه‌رپول یاری كردووه، له هاوینی پارساڵیش چووه ڕیزی پاریس سانجێرمان، به‌ڵام نه‌یتوانی پێگه‌ی خۆی به به‌رده‌وامی له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی یانه‌كه بكاته‌وه بۆیه بڕیاریدا له‌م هاوینه‌دا ڕیزه‌كانی به‌جێبهێڵێت و بچێته ڕیزی ڕۆماو له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی خۆزێ مۆرینیۆی پۆرتوگالی یاری بكات.
ڕۆما به‌فه‌رمی جۆرجینیۆ ڤاینالدومی هۆڵه‌ندی و ناوه‌ڕاستكاری یانه‌ی پاریس سانجێرمانی گواسته‌وه ڕیزه‌كانی
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.