Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 22:29

چوون بۆ ئێران له‌ دەروازەی حاجی ئۆمەران به‌ ئۆتۆمبێلی تایبه‌ت ڕاده‌گیرێت

کوردستان TV
100%

كۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران رایدەگەێنێت، بە بۆنەی هاتنی مانگی موحڕەم بە تایبەتی لە رۆژانی ( تاسوعا و عاشورا) كە دەكاتە ڕۆژانی یەك شەممە و دووشەممە بە شێوەی كاتی تەنیا بۆ ئەم دوو رۆژە رێگا نادرێت هاووڵاتییان بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆیان سەردانی ئێران بكەن .

دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران له‌ ئاگادارییه‌كدا ڕایگه‌یاند: بۆ ئەو گەشتییارانەی كە بە نیازن بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆیان سەردانی وڵاتی ئێران بكەن، لەلایەن بەرپرسانی ناو گومرگی ئێرانەوە ئاگادار كراوین بە بۆنەی هاتنی مانگی محرم بە تایبەتی لە رۆژانی (تاسوعا و عاشورا) كە دەكاتە ڕۆژانی یەك شەممە و دووشەممە ڕێكەوتی (٢٠٢٢/٨/٧ و ٢٠٢٢/٨/٨)
بە شێوەی كاتی تەنیا بۆ ئەم دوو رۆژە رێگا نادرێت هاوولاتییان بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆیان سەردانی ئێران بكەن.

ڕاشگه‌یاند: بەلام بەبێ ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆیان هاووڵاتییان دەتوانن گەشتی ئێران بكەن.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.