Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 22:19

كۆمسیۆنی باڵا رەتیدەكاتەوە هیچ وادەیەكیان بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە دیاری كردبێت

کوردستان TV
100%

لە ژێر رۆشنایی ئەو دابەشبوونە سیاسییەی كە لەعێراقدا هەیە كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی ئەو وڵاتە رەتیدەكاتەوە هیچ وادەیەكیان بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە دیاری كردبێت.
لەوبارەیەوە جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای كۆمسیۆن، ، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاندووە، كۆمسیۆنەكە دامەزراوەیەكی پیشەیی بێلایەنە و ئەو بڕیارانە جێبەجێ دەكات كە سەبارەت بە هەڵبژاردن و ریفراندۆم و بابەتەكانی دیكەی پەیوەست بە كاری هەڵبژاردنەوە دەردەچن.
ئاماژەی بەوەشكردووە، دەستەی كۆمسیاران، دەسەڵاتی باڵایە لە كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكان و پەیوەندیارە بە دیاریكردنی وادە، یان ئەو ماوەیەی كە پێویستە بۆ ئەنجامدانی هەر پرۆسەیەكی هەڵبژاردن بە راوێژ لەگەڵ حكومەت .
ئاماژەی بەوەشكردووە، دەستەی كۆمسیاران هیچ بڕیار و لێدوانێكی لەم بارەیەوە دەرنەكردووە.
دوێنێَ موقتەدا سەدر،رێبەری رەوتی سەدر دەستی بە زنجیرەیەك هەڵوێستی نوێی كرد كە بە پەرەسەندن وەسف دەكرێت، هەروەها باسی لەوەشكرد كە هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی عێراق بووەتە داوایەكی سیاسی و جەماوەری كە هیچ بەدیلێكی نییە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.