Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 22:22

تەقینەوەیەك لە عەمبارێكی نەوتی خاوی كوبا 77 برینداری لێكەوتەوە

17 كارمەندی ئاگركوژێنەوە بێسەروشوێنن.
کوردستان TV
100%

لە بنكەی عەمباركردنی سووتەمەنی لە بەندەری ماتانزاس لە كوبا تەقینەوەیەك روویدا، بەپێی ئامارە بەراییەكان 77 كەس برینداربوون.
بەپێی هەواڵی راگەیاندنی كوبا، چەند تەقینەوەیەكی یەك لە دوای یەك لە دامەزراوەكانی كۆگاكانی نەوتی خاو لە باكووری وڵاتەكە روویداوە، كە بە "بنكەی عەمباری سوپەر ماتانزاس" ناسراوە.
بەرپرسانی وڵاتەكە باس لەوە دەكەن كە بەهۆی هەورەبروسكەوە ئاگر لە عەمبارەكانی سووتەمەنی لە بەندەرەكەدا كەوتووەتەوە و بەهۆیەوە 77 كەس برینداربوون و 17 كارمەندی ئاگركوژێنەوەش بێسەروشوێنن.
ئاماژە بەوەیش كراوە لە كۆی هەشت عەمباری بەندەرەكە ئاگر لە چواریان كەوتووەتەوە و لە ئێستادا ئاگرەكە بەردەوامە.
وەزیری تەندروستیی كوبا، جۆس ئەنجل پۆرتال لە لێدوانێكی رۆژنامەوانییدا ئەوەی خستەڕوو كە رەوشی تەندروستیی ژمارەیەك لە بریندارەكان سەختە.
هەروەها باس لەوە دەكرێت كە بەهۆی توندەباوە هێشتا نەتوانراوە ئاگرەكە كۆنترۆڵ بكرێت و دووكەڵی چڕی ئاگرەكەش گەیشتووەتە هاڤانای پایتەخت.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.