Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 22:26

ئه‌ڵمانیا هەوڵەكانی نێچیرڤان بارزانی لەپێناو كۆكردنەوەی لایەنە عێراقییه‌كان و یەكخستنیاندا بەرز ده‌نرخێنێت

نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لە كونسولی ئەڵمانیا دەكات
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ یەكشەممە 7/8/2022  نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، بە بۆنەی كۆتاییهاتنی كارەكانییەوە، پێشوازی لە  کلێمنس زێمتنەر كونسولی گشتیی ئەڵمانیا لە هەرێمی كوردستان كرد.

لە دیدارێكدا  نێچیرڤان بارزانی سوپاس و پێزانینی بۆ کار و هەوڵه‌کانی  كونسولی گشتیی ئەڵمانیا بۆ برەودانی پەیوەندییەكانی وڵاتەكەی لەگەڵ هەرێمی كوردستان دەربڕی و هیوای سەركەوتنی لە ئەركی تازەیدا بۆ خواست.

لای خۆیەوە  كونسولی گشتیی ئەڵمانیا خۆشحاڵیی خۆی بۆ كاركردنی لە هەرێمی كوردستان نیشان دا و سوپاس و پێزانینی بۆ هاوكاری و پشتگیریی لایەنە پەیوەندیدارەكانی هەرێمی كوردستان لە كار و چالاكییەكانی لە ماوەی كاركردنیدا دووپات كردەوە، هه‌روه‌ها ڕۆڵ و هەوڵەكانی نێچیرڤان بارزانی لەپێناو كۆكردنەوەی لایەنەكان و یەكخستنیاندا بەرز نرخاند.

پەیوەندییەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان لەگەڵ ئەڵمانیا، پرۆسەی سیاسیی عێراق، دۆخی شەنگال و چەند بابەتێكی دیكە، لایەنێكی دیكەی دیدارەكە بوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.