یانه‌ی نیسی فه‌ڕه‌نسی به‌فه‌رمی هه‌ریه‌ك له كاسپێر شمایكلی گۆڵپارێزی دانیماركی و ئاڕۆن ڕامسی ناوه‌ڕاستكاری وێڵزی پێشكه‌شی میدیاكان كرد.
كاسپێر شمایكلی ته‌مه‌ن سیی و پێنج ساڵ بۆ ماوه‌ی یازده ساڵ له ڕیزی یانه‌ی لیسته‌رسیتی بوو كه نازناوی خولی ئینگلته‌رای له ساڵی دووهه‌زاروشازده‌و هه‌ردوو نازناوی جامی یه‌كێتی ئینگلته‌راو قه‌ڵغانی یه‌كێتی تۆپی پێی ئینگلته‌رای له ساڵی دووهه‌زاروبیست و یه‌ك له ڕیزی یانه‌كه به‌ده‌ستهێنا.
له ڕۆژانی ڕابردوو شمایكل ڕیزی لیسته‌رسیتی جێهێشت و به گرێبه‌ستێك بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ په‌یوه‌ندی به نیس كرد، هاوكات ڕامسی ته‌مه‌ن سیی و یه‌ك ساڵ به‌م دواییه گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ یانه‌ی یوڤێنتوس هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌و له پرۆسه‌یه‌كی گواستنه‌وه‌ی ئازاد چووه ڕیزی نیس، هه‌ر له‌م هاوینه‌دا، ئه‌م تیپه فه‌ڕه‌نسیه هه‌ریه‌ك له ماتیا ڤیتی ئیتاڵی و ڕاڕێس ئیلی ڕۆمانی گواسته‌وه ڕیزه‌كانی و گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ ڕاهێنه‌ری سویسری لوسیان فاڤری واژووكرد.
یانه‌ی نیس هه‌ریه‌ك له كاسپێر شمایكلی گۆڵپارێز و ئاڕۆن ڕامسی ناوه‌ڕاستكاری پێشكه‌شی میدیاكان كرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.