Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 02:15

گۆڕانی كەشوهەوا مرۆڤایەتی لە كۆتایی نزیكدەكاتەوە ؟

کوردستان TV
100%

توێژینەوەیەكی زانستی ئەم دواییە هۆشداری لەبارەی گۆڕانی كەشوهەواو كاریگەری لەسەر جیهان بڵاوكردەوە، ئاماژەی بەوەشكردووە، مرۆڤایەتی بەهۆی كارەسات و گۆڕانی كەشوهەوا وردە وردە لە كۆتایی نزیكدەبێتەوە.
توێژەرانی زانكۆی كامبریج بانگەشەی ئەوە دەكەن كە گەرمبوونی جیهان دەتوانێت ببێتە هۆی قەیرانی دارایی یان پەتایەك لەسەر ئاستی لەناوچوون تا ساڵی 2070.
بەپێی ڕۆژنامەی "دەیلی مەیل"ی بەریتانی، توێژەران داوایان لە دەسەڵاتداران كردووە دەست بكەن بە ئامادەكاری بۆ ئەم جۆرە ڕووداوانە. 
لەوبارەیەوە دكتۆر لۆك كەمپ، نووسەری سەرەكی توێژینەوەكە دەڵێت: هۆكارێكی زۆر هەیە بۆ ئەوەی بڵێین گۆڕانی كەشوهەوا دەتوانێت ببێتە كارەساتبار.
هەروەها توێژەران مەزەندە دەكەن ئەو ناوچانەی كە گەرمایەكی زۆریان تێدایە كە تێكڕای پلەی گەرمی ساڵانە لە 29 پلەی سەدی زیاترە، تا ساڵی 2070 دوو ملیار كەس دەگرێتەوە.
هەروەها چی شو، لە زانكۆی نانجینگ دەڵێت: تێكڕای پلەی گەرمی ساڵانە 29 پلە لە ئێستادا كاریگەری لەسەر نزیكەی 30 ملیۆن كەس لە بیابان و كەناراوەكانی كەنداو هەیە.
هەروەها پرۆفیسۆر كریستی ئیبێ، هاوبەشی نووسەری توێژینەوەكە، لە زانكۆی واشنتۆن دەڵێت: پێویستمان بە هەوڵێكی فرە پسپۆڕییە بۆ ئەوەی تێبگەین كە چۆن گۆڕانی كەشوهەوا دەتوانێت ببێتە هۆی نەخۆشییەكی بەربڵاو و مردنی بەكۆمەڵی مرۆڤ.

جێگای ئاماژەیە دابینكردنی خۆراكی جیهانی لە ژێر مەترسیدایە لە نێوان بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرمادا، ئەمەش مەترسی "شكستی سەبەتەی نان" زیاد دەكات لەكاتێكدا بەرهەمدارترین ناوچە كشتوكاڵییەكانی جیهان تووشی داڕمانی بەكۆمەڵ دەبن.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.