Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 20:26

پێشانگایەکی تایبەت بە پێکهاتەکان لە گەلەریی میدیا کرایەوە

کوردستان TV
100%


گەلەریی میدیا لە دواین چالاکیی هونەری خۆی دا، پێشانگایەکی تایبەتی بە پێکهاتەکانی کەرکوک کردەوە، کە تیایدا چەندین فۆتۆ و تابلۆی دانسقەی لەخۆوە گرتبوو گوزارشتیان لە پێکهاتەکانی کورد و تورکمان و عەرەب و سروشتی جوانی کوردستان و ناوچەکە دەکرد.
لە پێشانگاکەدا هەریەک لە بەڕێزان (گەیلان ئاڵتی بەرماغ) بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری تورکمان و (ئازاد لەشکری) بەڕێوەبەری گەلەریی میدیا تیشکیان خستە سەر گرنگی پێشانگاکە و مێژووی پێکەوە ژیانی نەتەوەکان لە کەرکوک و شارەکانی دیکەی کوردستان، هاوکات ئاماژەیان بۆ گرنگی ڕۆڵی ئەو هونەرمەندانە کرد، کە ساڵانێکی زۆرە کار بۆ بە دیکۆمێنت کردنی ژیانی پێکهاتە جیاوازەکان دەکەن لەو شارە و ئێستاش بوونەتە بەرهەمی کارێکی هونەریی و لەو پێشانگایەدا خراونەتە بەردیدی ئامادەبووانی پێشانگاکە.
ئا- كامران

کولتوور و هونه‌ر

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.