Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 20:18

بەشێکی دیکەی شایستە داراییەکانی جوتیاران دابەش دەکرێت

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی ئەمڕۆ یەکشەممە 07ـی 08ـی 2022 ڕایگەیاند، بەشێکی دیکەی شایستە داراییەکانی جوتیاران هاتۆتە سەر حسابی وەزارەت و لە ئایندەیەکی نزیک دابەش دەکرێت.

نەوزاد شێخ کامیل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی ڕایگەیاند: بڕی 97 ملیار و 362 ملیۆن دینار هاتۆتە سەر حسابی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان کە بریتییە لە بەشێکی دیکەی شایستە داراییەکانی جوتیاران بۆ ساڵی (2022) بەمشێوەی لای خوارەوە:-

سلێمانی بڕی 50 ملیار و 362 ملیون دینار.

هەولێر بڕی 30 ملیار دینار

دهۆک بڕی 17 ملیار دینار

ئاماژەی بەوەش دا کە دوای تەواوبوونی ڕێکارە کارگێری و داراییەکان لە ئایندەیەکی نزیک دەست بە دابەشکردنی دەکرێت بەسەر جوتیاران، بەپێی ڕۆژی ڕادەست کردنی گەنم بەسایلۆکان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.