ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م به‌هۆی ڕووداوێكی هاتوچۆ له‌سه‌ر ڕێگه‌ی دیبه‌گه - مه‌خموور له‌نێوان دوو ئۆتۆمبێل 2 هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ست دا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: کاتژمێر 9ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یه‌كشه‌م لەسەر ڕێگای (دیبەگە - مخموور) پێکدادانێک ڕووی دا لەنێوان مازدایەکی تایبەت و ئەلنترایەکی تایبەت.
ڕاشیگه‌یاند: لە دەرەنجامی ڕووداوەکەدا شوفێری هەردوو ئۆتۆمبێله‌كه گیانیان لەدەست دا و هه‌روه‌ها سەرنشینێک زامدار بوو.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: هۆکاری کەوتنەوەی ڕووداوەکە تیژڕۆیی مازدایەکە بوو کە وای کردبوو لە ڕێڕەوی خۆی لابدات و بچێتە ڕێڕەوەی بەرامبەر و خۆی بکێشێت بە ئەلنتراکە كه لە ڕێڕەوی خۆی دەڕۆیشت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.