پارێزگاری هەولێر ئەمڕۆ یەکشەممە 07ـی 08ـی 2022 لە میانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی ئیماراتی عەرەبی ڕایگەیاند، لە ئەنجامی پڕۆسەی چاکسازی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان ئەنجام دەدرێن .
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند: لە دیوانی پارێزگا پێشوازیمان له ئه‌حمه‌د ئه‌لزاهر كونسوڵی گشتیی ئیماراتی عه‌ره‌بی كرد و په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگی دوولایه‌نه‌مان دووپات كرده‌وه و ستایشی ده‌وڵه‌تی ئیماراتمان كرد كه هه‌میشه له كاره مرۆییه‌كان و پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌ه‌كان پێشه‌نگ بوون.
ڕاشیگەیاند: سەرەڕای قه‌یرانی دارایی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشینەی داوه‌ته مسۆگه‌ركردنی قووتی هاووڵاتییان، ئه‌وانه‌شی ئه‌نجام ده‌درێن له پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری قیرتاوكردن و ئاو و ئاوه‌ڕۆ، له‌دوای ئه‌و پڕۆسه‌ی چاكسازی و ڕێكخستنه‌وه‌یه دێت كه حكوومه‌ت وه‌ك سیاسه‌تی جێگیری خۆی ده‌ستی داوه‌تێ.
ئاماژەی بەوەش دا کە له‌لایه‌ن خۆیه‌وه ئه‌حمه‌د ئه‌لزاهر ده‌رگای ئه‌جیندای بیرۆكه خزمه‌تگوزارییه‌كانی وڵاتی ئیماراتی خسته‌ڕوو، له‌مباریەوە گه‌نگه‌شه‌مان له‌سه‌ر چه‌ند پڕۆژه‌یه‌ك كرد كه پلانی بۆ دارێژراوه له‌وانه‌ش پڕۆژه‌ی ته‌واوكردنی نه‌خۆشخانه‌ی له‌دایكبوون و منداڵانی (عه‌تایه)، هه‌روه‌ها بیرۆكه‌ی دروستكردنی نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌ت به حاڵه‌تی سووتان و شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی به‌ساڵاچووان و پڕۆژه‌ی دیكه‌ی تایبه‌ت به به‌نداو و گڵدانه‌وه‌ی ئاو و گه‌شه‌سه‌ندنی كه‌رتی گه‌شتیاری ئه‌و ناوچانه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.