گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق ڕایگەیاند، باندێکیان بە 40 کیلۆ ماددەی هۆشبەر و ملیۆنان دیناری ساختەوە دەستگیر کرا.
لیوا یەحیا ڕەسوول گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق ڕایگەیاند: دەزگای هەواڵگیری عێراق لەگەڵ بەشی تاوانە ڕێکخراوەکان لە وەزارەتی ناوخۆ، لە ئۆپەراسیۆنێکدا باندێکی ساختەکاری و بازرگانیکردنیان بە ماددەی هۆشبەر دەستگیر کرد.
ئاماژەی بەوەش دا کە دەستیان بەسەر 50 ملیۆن دیناری عێراقی ساختە و 40 کیلۆ ماددەی هۆشبەردا گرتووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.