كۆشكی سپی ئه‌مه‌ریكا ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م ئاشكرای كرد كه جۆ بایدن سه‌رۆكی وڵات كه‌ره‌نتینی شكاند دوای ئه‌وه‌ی كه له ئه‌نجامه‌كانی پشكنینی كۆڤید 19 ده‌ركه‌وت كه په‌تای كۆڕۆنای تێپه‌ڕاندووه.
كۆشكی سپی ئه‌مه‌ریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م جۆ بایدن دوو پشكنینی بۆ ئه‌نجامدراوه و ئه‌نجامی هه‌ردوو پشكنینه‌كه نه‌رێنی بووه.
كیڤن ئۆكۆنۆر پزیشكی تایبه‌تی سه‌رۆك جه‌ختی كرده‌وه كه بایدن ئێستا ده‌توانێ وه‌ك هاووڵاتییه‌كی ئاسایی چالاكییه‌كانی ئه‌نجامبداته‌وه و به‌بێ هه‌بوونی هیچ مه‌ترسییه‌ك بێته‌وه نێو كۆمه‌ڵگه.
هه‌ر دوای ده‌رچوونی پشكنینه‌كان، بایدن به فڕۆكه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ره‌و هه‌رێمی دیلاوێر به‌ڕێ كه‌وت به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی پشوویه‌كی كورتی كۆتایی هه‌فته.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێ جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا سبه‌ی دووشه‌م به سه‌ردانێك بگاته هه‌رێمی كنتاكی و ئه‌و شوێنانه به‌سه‌ر بكاته‌وه كه له لافاوه‌كه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا زیانیان به‌ركه‌وتبوو.
جێی باسه كۆشكی سپی ئه‌مه‌ریكا له ڕۆژی 21ی مانگی ڕابردوو به فه‌رمی تووشبوونی جۆ بایدنی به په‌تای كۆڕۆنا ڕاگه‌یاند، پزیشكه‌كان له ڕۆژی 30ی مانگی رابردوو پشكنینیان بۆ ئه‌نجام دا، به‌ڵام له پشكنینه‌كان ده‌ركه‌وت كه په‌تاكه‌ی تێنه‌په‌ڕاندووه، بۆیه تا ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م له كه‌ره‌نتین مابووه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.