Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 20:28

گوتەبێژی کۆمسیۆن ڕوونکردنەوە لەسەر دیاریکردنی وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردن دەدات

کوردستان TV
100%

گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە 07ـی 08ـی 2022  ڕەتی کردەوە کە هیچ وادەیەک بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت دیاری کرابێت.

جومانە غەلای گوتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵا بەئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: كۆمسیۆن دەزگایەكی پیشەیی بێلایەنە كە بڕیار لەسەر هەڵبژاردن و ڕیفراندۆم و چەند بابەتێكی دیكەی پەیوەندیدار بە كاری هەڵبژاردن جێبەجێ دەكات.

ڕاشیگەیاند: ئەنجوومەنی كۆمسیاران دەسەڵاتی باڵای كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانە و بەرپرسیارە لە دیاریكردنی ئەو كاتانەی كە پێویستە بۆ هەر پڕۆسەیەكی هەڵبژاردن بە ڕاوێژ لەگەڵ حكوومەتدا لەسەر بنەمای یاسای هەڵبژاردن لە هێزدا ئەنجام بدرێت.

ئاماژەی بەوەش دا کە ئەنجوومەنی كۆمسیاران هیچ بڕیارێک و ڕاگەیەنراوێكی لەمبارەیەوە دەرنەكردووە.

گوتەبێژی كۆمیسیۆن سەبارەت بەبووجەی هەڵبژاردن ڕوونی کردەوە کە بەزۆری بووجەیەكی تایبەتی بۆ تەرخان دەكرێت كە ڕەنگە لەگەڵ بووجەی فیدراڵیدا بێت یان بەتاكی تەرخان بكرێت و ئەمەش پێویستە بەیاسایی بكرێت و ئەگەری ئەنجامدانی هەڵبژاردن و ئەنجامنەدانی ئەنجوومەنی كۆمیساران لێی بەرپرسە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.