ده‌ستی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی عێراق ئاشكرای كرد كه له ڕۆژانی داهاتوودا پله‌كانی گه‌رما داده‌به‌زن و ئه‌م شه‌پۆڵه گه‌رمییه‌ی ئێستا به‌ره‌و نه‌مان ده‌چێت.
عامر ئه‌لجابری گوته‌بێژی ده‌ستی گشتیی كه‌شناسی بوومه‌له‌رزه‌زانی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: كه‌شوهوای هه‌رێمی كوردستان و ناوه‌ڕاستی عێراق له چه‌ند ڕۆژی داهاتوو ڕوو له دابه‌زین ده‌كه‌ن و دێته ئاستی مامناوه‌ند.
ڕاشیگه‌یاند: ئه‌وه‌ی باس ده‌كرێ كه گوایه بارانی به‌لێزمه و سه‌رما به‌ڕێوه‌یه، دووره له ڕاستییه‌وه و به‌ڵكو ڕاستییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه پله‌كانی گه‌رما چه‌ند پله‌یه‌ك داده‌به‌زن.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: دابه‌زینی پله‌ی گه‌رما پارێزگاكانی باشووری عێراق ناگرێته‌وه، به‌ڵكو له‌م پارێزگایانه پله‌كان هه‌ر له به‌رزیدا ده‌مێننه‌وه.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه كه‌شوهه‌وای به‌سڕا و به‌شێك له پارێزگاكانی باشوور به‌هۆی بوونی شێ هاوشێوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوو هه‌ر له گه‌رمیدا ده‌مێننه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.