یانه‌ی سڤیلییه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م به فه‌رمی ڕێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ ئیسكۆ ئه‌ستێره‌ی هێڵی ناوه‌ڕاستی یانه‌ی ریال مه‌درید بۆ ماوه‌ی دوو وه‌رز به‌شێوه‌ی ئازاد ڕاگه‌یاند دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی شاهانه له هاوینی ئه‌مساڵ كۆتایی هاتبوو.
یانه‌ی سڤیلییه له ماڵپه‌ڕی فه‌رمی خۆی ڕایگه‌یاند: ڕێككه‌وتنمان له‌گه‌ڵ ئیسكۆ كرد بۆ ئه‌وه‌ی ببێته یاریزانی یانه‌كه‌مان و سێیه‌م یاریزانی نوێی ئه‌م وه‌رزه‌ی یانه‌كه‌مان.
ڕاشیگه‌یاند: سبه‌ی دووشه‌م ئیسكۆ پشكنینی پزیشكی ئه‌نجام ده‌دات و ئه‌گه‌ر كاره‌كان به‌سه‌ركه‌وتوویی به‌ڕێوه‌چوون، ئه‌وا بۆ ماوه‌ی 2 وه‌رز یاریی بۆ یانه‌كه‌مان ده‌كات.
ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئیسكۆ، ده‌بێته سێیه‌م یاریزانی نوێی ئه‌م وه‌رزه‌ی یانه‌ی سڤیلییه دوای گرێبه‌ستكردن له‌گه‌ڵ ماركاوی به‌رگریكاری به‌ڕازیلی له یانه‌ی گه‌له‌ته سه‌ڕای توركی و ئه‌لێكس تیلیس یاریزانی باڵی چه‌پی به‌ڕازیلی به‌شێوه‌ی خواستن له یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی.
جێی باسه ئیسكۆ دوای 9 ساڵ یاریكردن له ڕیزی یانه‌ی ریال مه‌درید یانه‌كه جێ ده‌هێڵێ و له‌و ماوه‌یه‌شدا له‌گه‌ڵ یانه‌كه 19 ناسناوی به‌ده‌ستهێنابوو كه له‌نێویاندا 3 ناسناوی خولی ئیسپانیا (2017، 2020 و 2022) و 5 ناسناوی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا (2014، 2016، 2017، 2018 و 2022).
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.