Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 20:21

لە بنکەی مەشقی پیادەی کەرکووک بە هاوکاری هاوپەیمانان پێنج خولی جۆراوجۆر دەستی پێ کرد

کوردستان TV
100%

وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە 07ـی 08ـی 2022 لە بنکەی مەشقی پیادەی کەرکووک بە هەماهەنگی و هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمانان پێنج خولی جۆراوجۆر دەستی پێ کرد.

لە ڕاگەیەنراوێک وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند: لە چوارچێوەی پلان و بەرنامەکانی مەشق و ڕاهێنانەکانی وەزارەتی پێشمەرگە، بە هاوکاری و هەماهەنگی هێزەکانی هاوپەیمانان، بۆ بەرزکردنەوەی توانا جەستەیی و سەربازیەکانی هێزەکانی پێشمەرگە، بنکەی مەشقی پیادەی کەرکووک پێشوازی لە پاڵێوراوانی یەکەسەربازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ پێنج خولی جۆراوجۆر کرد.

وەزارەتەکە لەبارەی ئەو خولانەوە ڕوونی کردۆتەوە کە دوو خول، تایبەتن بە پەرەپێدانی (فەرماندەی سرییەکان و فەرماندەی فەسیلەکان)، سێ خولەکەی دیکە خولی بنەڕەتین بۆ سریەی کۆماندۆی لیوای 5ـی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە، کە تیایدا (106) پێشمەرگە بەشداری دەکەن، سریەی ئەسنادی فەوجی 3ـی لیوای 1ـی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە کە لەم خولەشدا (53) پێشمەرگە بەشداری دەکەن، دوا خولیش بۆ فەرماندەی دەستەکانی لیوای 3ـی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگەیە کە تیایدا (75) پلەدار، بەشداری دەکەن.

وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژەی بەوەش داوە کە لەم خولانە پەرە بەتوانا سەربازی و جەستەییەکانی بەشداربووان دەدرێت و ئاشنا دەکرێن بە زانستی سەربازی نوێ و سەردەمیانە، هەروەها وانەکان و مەشق و ڕاهێنانەکان، بەشێوەی تیۆری و پڕاکتیکی، لەلایەن ئەفسەران و مامۆستایانی بنکەی مەشقی پیادەی کەرکووک، بەشێوەیەکی ئەکادیمی و سەرکەوتووانە ئەنجام دەدرێن و دەوترێنەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.