لە سەرەتای دەستبەکاربوونی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی هەرێمی کوردستان مۆڵەت بە 209 پڕۆژەی وەبەرهێنان دراوە.
دەستەی گشتیی وەبەرهێنان ڕایگەیاند: ھەر لەسەرەتای دەستبەکاربوونی کابینەی نۆیەم ھەوڵدرا بە ئامانجی بووژانەوەی بازاڕ و ڕەخساندنی ھەلی کار، سێکتەری پیشەسازی پێشبخرێت، ھەوڵەکان بەفیڕۆ نەچوون و ئەنجامەکەی دروستکردنی سەدان کارگە بوو.
ڕاشیگەیاند: سێکتەری پیشەسازی بە 61 مۆڵەت و بەسەرمایەی زیاتر لە ملیارێک و 786 ملیۆن دۆلار، لە ڕیزبەندی یەکەمە بەشێک لەو کارگانە ئێستا بەرھەمیان ھەیە و ئەوانی دیکەش لە قۆناغی جێبەجێکردنن کە ھەزاران ھەلی کاریان ڕەخساندووە.
دەستەی وەبەرهێنان ئاماژەی بەوەش داوە کە لە کابینەی نۆیەم 209 مۆڵەت دراوە، سەرمایەکانیان نزیکەی 11 ملیار و 690 ملیۆن دۆلارە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.