Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 20:20

کازمی و حەلبووسی دۆخی سیاسی ئێستای عێراق تاوتوێ دەکەن

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ یەکشەممە 07ـی 08ـی 2022  سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی وڵاتەکەی کرد و ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی نێوانیان بڵاوکرایەوە.

محەمەد حەلبووسی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند: پێشوازیم لە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران کرد و بارودۆخی سیاسی ئێستای وڵات تاوتوێ کرا.

ڕاشیگەیاند: لە میانی دیدارەکە بیروڕا ئاڵوگۆر کرا و تاوتوێی دوا پێشهاتە سیاسیەکان و پەرلەمان کرا، لەگەڵ ڕێگەکانی پتەوکردنی لێکتێگەیشتن لەسەر ئاستی هێزە سیاسیە نیشتمانیەکان لە چوارچێوەی ئەو پێشنیارەی کازمی پێشکەشی کردبوو، بۆ دەربازبوون لەو قەیرانەی ئێستا و چارەسەرکردنی، لەپێناو بەرژەوەندی گەلی عێراق.

ئاماژەی بەوەش دا کە لە میانی دیدارەکە هەردوولا بۆچوونی هاوبەشیان خستەڕوو بۆ پتەوکردنی ڕێرەوی دەستوری و یاسایی کە بەرژەوەندی هاووڵاتییان لەپێشینە بێت، ئەنجامەکانیش لەبەرچاو بگیرێن کە گوزارشتی ڕاستەقینە لە خواست و ئیرادەی گەلی عێراق بکات لە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری وڵات.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.