Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 20:23

سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان: ھەنگاوەکانی دەستپێکردنی دروستکردنی 20 ھەزار یەکەی نیشتەجێبوون لە قۆناغی کۆتاییدایە

کوردستان TV
100%

 سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان لە ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، خەریکە ئامادەکاریەکان بۆ دەستپێکردنی دروستکردنی 20 ھەزار یەکەی نیشتەجێبوون تەواو بێت و لە قۆناغی کۆتاییدایە و ئەم مانگە دەست بە دروستکردنیان دەکرێت، کە قیستەکەش بەجۆرێک دەبێت ھەموو ئەوانەی یەکەکان وەردەگرن توانای پێدانی قیستەکانیان ھەبێت.

د. محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان لە ھەرێمی کوردستان، به‌ ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگه‌یاند: ھەنگاوەکانی دەستپێکردنی دروستکردنی 20 ھەزار یەکەی نیشتەجێبوون لە قۆناغی کۆتاییدایە و لیژنەی بۆ پێکھاتووە و زەوی بۆ دابین دەکرێت لە ھەموو شارەکان و لەگەڵ وەبەرھێنەران قسەمان کردووە، بۆیە کاری زۆر باش کراوە و خەریکە کۆتایی پێدێت و دەست بە دروستکردنیان دەکرێت.

د.محەمەد شوکری ده‌شڵێت: لە بەشێکی زۆری ناوچەکان زەوی دابینکراوە و ئەوەی دیکەش خەریکی دابینکردنین و بۆ وەبەرھێنەرانیش نامەمان بۆ ناردووە، کە بێن مەرجەکانی ئێمە بزانن بۆ ئەوەی دەست بەکارەکە بکەن، چونکە قیستی ئەو یەکانە زۆر کەمە کە ھەمووان توانای پێدانی قیستەکەیان دەبێت و لە بەرژەوەندی  ھاووڵاتیانی خۆماندایە.

 ڕوونیشیکردەوه‌ته‌وە: بۆ بابەتی قیستەکەش نامانەوێت ئێستا باسی لێوە بکەین ڕەنگە گۆڕانکاری بەسەردا بێت کە تەواو بێت رایدەگەیەنین، بەڵام ھەر چۆنێک بێت ئەم مانگە دەست بە دروستکردنی دەکرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.