Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 12:38

هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێران كۆڵبه‌رێكی كورد ده‌كوژن

کوردستان TV
100%

کۆڵبەرێکی خەڵکی بانە بە ناوی هەژار فەرەجی تەمەن 29 ساڵ سەرلەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە 7 ی 8 ی 2022، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئه‌منییه‌كانی ئێران کوژرا.


بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هێزە  ئه‌منییه‌كانی ئێران لە سنووری سارداو بە بی هیچ ئاگادارکردنەوەیەک، تەقەیان لە هەژار فەرەجی کردووە و لە ئاکامدا گولـله‌ بەر سینگی ناوبراو کەوتووە و گیانی لە دەست داوە.

هەژار فەرەجی سەڵت بووە و تەرمەکەی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 8 ى 8 ى 2022، لە گوندی زەربنە بە خاک دەسپێردرێ.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی پێنج مانگی ڕابردوودا لانی کەم 6 کۆڵبەر لە سنووری بانە بە تەقەی هێزە ئه‌منییه‌كانی ئێران کوژراون.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.