- چوار کەشتی دیکە کە بەردەوامن لەسەر گەشتەکەیان، ئەم ئێوارەیە لە ئیستانبوڵ لەنگەر دەگرن و سبەی پشکنینیان بۆ دەکرێت.
وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند، دوو کەشتی دیکە کە دانەوێڵەیان هەڵگرتووە ئۆکراینایان جێهێشتووە.
بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی بەرگریی تورکیا، لەچوارچێوەی کارەکانی ناوەندی هەماهەنگیی هاوبەش، گواستنەوەی دانەوێڵە لە بەندەرەکانی ئۆکرایناوە درێژەی هەیە.
بەیانی ئەمڕۆ، کەشتی "SACURA" کە 11 هەزار تۆن سۆیای هەڵگرتووە لە یوزنی-ەوە و کەشتی "ARIZONA" کە 48 هەزار و458 تۆن گەنمەشامی هەڵگرتووە لە چەرنۆمۆرسک-ەوە بەڕێکەوتن.
لەلایەکی دیکەوە، چوار کەشتی دیکە کە دوێنێ بەندەرەکانی ئۆکراینایان جێهێشتوو و بەرەو ئیستانبوڵ دەچن، ئێوارەی ئەمڕۆ لە ئیستانبوڵ لەنگەر دەگرن و سبەی پشکنینیان بۆ دەکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.