Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 02:19

چین: مانۆڕە سەربازییەکانمان لە دەورووبەری تایوان بەردەوام ده‌بن

کوردستان TV
100%


چین رایگەیاند، مانۆڕە سەربازییەکانی لە دەورووبەری تایوان کە دوای سەردانی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، نانسی پێلۆسی بۆ ئەو دوورگەیە دەستی پێ کرد و بڕیار بوو دوێنێ تەواو ببن، ئەمڕۆیش بەردەوام دەبن.

فەرماندەیی بەرەی رۆژهەڵات لە سوپای رزگاریخوازی میللی چین رایگەیاند کە لە مانۆڕە سەربازییەکانی ناوچە ئاوییەکانی دەورووبەری دوورگەی تایوان، "سەرنج دەخرێتە سەر تێکشاندنی ژێرئاوگەڕ و هێرشکردنە سەر کەشتی لە ئاسمانەوە".

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بە شوێنی ئەنجامدانی مانۆڕەکان و کاتی کۆتایی هاتنیان نەدراوە.

چین پێشتر رایگەیاندبوو کە مانۆڕەکان لە شەش ناوچە ئەنجام دەدرێن و لە چواری ئاب دەست پێ دەکەن و لە حەوتی ئاب تەواو دەبن.

نیوەڕۆی دوێنێ کاتی ئەنجامدانی مانۆڕەکان تەواو بوو، بەڵام لەبارەی کۆتاییهاتنی کاتی مانۆڕەکەوە راگەیەندراو بڵاو نەکرایەوە.

هەفتەی رابردوو نانسی پێلۆسی لەگەڵ پێنج ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکا سەردانی تایوانی کرد و ئەمەیش کاردانەوەی توندی چینی بەدوادا هات و بووە هۆی تەشەنەسەندنی گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و چین. بەم جۆرە نانسی پێلۆسی بووە یەکەمین سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا کە دوای 25 ساڵ سەردانی ئەو دوورگەیە بکات. پێشتر لە 1997 کاتێک نەوت گرینگیچ ئەو پۆستەی هەبوو سەردانی تایوانی کرد.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.