شاندێکی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی لە ئەمریکان و سەبارەت بە کۆبوونەوەکانیان لە میانی سەردانەکە ئاماژە بەوە دەدەن کە ئەمریکا جەختی لەسەر بەردەوامبوون لە پاڵپشتیکردنی هەرێمی کوردستان کردۆتەوە و ستایشی ڕۆڵی هێزی پێشمەرگە دەکەن.
فەریق ڕوکن عیسا عوزێر، سەرۆک ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە لەبارەی سەردانەکەیان بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند: لە ماوەی سەردانەکەمان دیداری زۆر باشمان ئەنجام داوە لەگەڵ وەزارەتەکانی بەرگری و دەرەوە و کۆنگرێس و ڕاوێژکار و سیناتۆرەکانی ئەمریکا، جەختیان لەسەر بەردەوام بوون لە پشتگیریکردنی هەرێمی کوردستان کردەوە.
ڕاشیگەیاند: لەمیانی دیدارەکان جەخت کراوەتەوە کە گرنگە بۆمان هەرێمی کوردستان لە هەموو ڕووێکەوە بەهێز بێت، بەتایبەت هێزی پێشمەرگەی کوردستان گرینگی پێ بدرێت.
ئاماژەی بەوەش دا کە لە هەموو لایەنەکانەوە ستایشی ڕۆڵی هێزی پێشمەرگەی کوردستان کراوە و پشتیوانی خۆیان بۆ پشتگیرکردن لە پێشمەرگە دووپات کردۆتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.