Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 18:11

بۆ جاری سێیەم کوژانەوەی گشتیی کارەبای نیشتمانیی لە ژمارەیەک پارێزگای عێراق روویدا

کوردستان TV
100%


لقی دابەشکردنی کارەبای زیقار رایگەیاند کە بۆ رۆژی سێیەمە لەسەر یەکتر، کوژانەوەی گشتیی کارەبای نیشتمانیی لە ژمارەیەک پارێزگای باشووری عێراق روو دەدات.

لقی دابەشکردنی کارەبای زیقار لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە بۆ جاری سێیەمە لەسەر یەکتر کوژانەوەی گشتیی کارەبای نیشتمانیی (Shut Down) لە ژمارەیەک پارێزگای باشوور لەنێویاندا پارێزگای زیقار روودەدات، بێ ئەوەی ھۆکارەکەی بخاتەڕوو.

ھاوکات ئاژانسی ھەواڵیی فەرمی عێراق بڵاوی کردەوە، تەقینەوەیەکی گەورە لە وێستگەی خور زوبێر روویداوە کە بەھۆیەوە کارەبای نیشتمانیی لە پارێزگاکانی بەسرە، میسان، زیقار و واست کوژاوەتەوە.

ئاماژەی بەوەیشداوە کە لەئێستادا، تیمەکانی سەربە فەرمانگەکانی کارەبا، ھەوڵەکانیان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کارەبا لەو پارێزگایانە خستووەتەگەڕ.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.