لە ئاکامی تەقینەوەیەک لە کۆگایەکی تەقەمەنیی سەربە حەشدی لە پارێزگای نەجەف باشووری عێراق، ھەشت کەس کوژران و برینداربوون.
بەپێی ئەو زانیارییانەی کە دەست میدیاكان کەوتوون، تەقینەوەیەک لە کۆگایەکی تەقەمەنییدا لە پارێزگای نەجەف روویداوە و بەھۆیەوە پێنج کەس کوژراون و سێی دیکەیش برینداربوون.
ھەر بەپێی زانیارییەکان ئەو کۆگایەی کە تەقینەوەکەی تیایدا روویداوە، سەربە گرووپی سەرایا سەلام-ە.
ھاوکات سەرچاوە ئەمنییەکان لە عێراق رایانگەیاندووە کە تەقینەوەکە بەھۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرماوە روویداوە.
تا ئێستا دەستەی حەشدی شەعبی ھیچ روونکردنەوە و زانیارییەکی لەوبارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.