له‌یاری جامی خوان گامبه‌ر یانه‌ی بارسێلۆنا به‌شه‌ش گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر یانه‌ی بۆماس ئۆنامی مه‌كسیكی تۆماركرد.
له‌ده‌ستپێكی یاریه‌كه كورانی تیپه كه‌ته‌لۆنیه‌كه به‌فشاری چر ده‌ستیان به‌یاریكرد، له‌خوله‌كی سێ رۆبرت لیڤاندۆڤسكی گۆڵی پێشكه‌وتنی تۆماركرد، دوو خوله‌ك دواتر پیدرۆ گۆنزالیس گۆلی دووه‌می به‌ده‌ستهێنا، دوابه‌دوای ئه‌م گۆله له‌خوله‌كی ده رۆبرت لیڤاندۆڤسكی گۆلی سێیه‌م و دڵنیایی به‌ده‌ستهێنا، گوشاره‌كانی بلوگرانا بۆ سه‌ر گۆلی میوان درێژه‌ی هه‌بوو.
ئه‌مجاره‌یان له‌خوله‌كی نۆزده پیدرۆ رۆدرێگز گۆلی چواره‌می تۆماركرد، گێمی یه‌كه‌م بارسێلۆنا به‌چوار گۆلی بێ به‌رامبه‌ر له‌پێشه‌وه‌بوو، له‌گێمی دووه‌م و له‌خوله‌كی چل‌و نۆ ئۆبامیانگ گۆلی پێنجه‌می بۆ تیپه كه‌ته‌لۆنیه‌كه به‌ده‌ستهێنا، شه‌ش خوله‌ك به‌ر له‌ته‌واوبوونی یاریه‌كه فرانكی دیۆنگ گۆلی شه‌شه‌می تۆماركرد‌و كۆتایی به‌كه‌رنه‌ڤالی گۆڵه‌كانی بارسێلۆنا و یاریه‌كه‌ی هێنا، به‌مجۆره بارسێلۆنا براوه‌ی نازناوی جامی خوان گامبه‌ر بوو، جامی خوان گامبه‌ر لەساڵی شه‌ست و شه‌ش به‌دواوه ساڵانه له‌لایه‌ن یانه‌ی بارسێلۆنا رێكده‌خرێت بۆ یادی خوان گامبه‌ری دامه‌زرێنه‌ری یانه‌كه و هه‌ر جاره‌ی یانه‌یه‌ك داوه‌ت ده‌كرێت، بلوگرانا بۆ چل و سێ جار جامەکەی بەرزکردۆتەوە و دوانزه جاریش دووچاری دۆراندن هاتووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.