له‌گه‌ری یه‌كه‌می یاریه‌كانی خولی ئینگلیزی، یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد له‌سه‌ر یاریگای ئۆلدترافۆلد به‌سه‌ره‌تایه‌كی خراپ ده‌ستی به‌یاری كرد كاتێ به‌گۆلێك به‌رامبه‌ر به‌دوو گۆڵ به‌یانه‌ی برایتۆنی میوانی دۆرا.
له‌سه‌ره‌تای یاریه‌كه تیپی میوان باشتر بوو، له‌خوله‌كی سی باسكال گرۆز گۆلی پێشكه‌وتنی تۆماركرد، دوابه‌دوای ئه‌م گۆڵه له‌خوله‌كی سی و نۆ باسكال دووه‌م گۆلی خۆی و یانه‌كه‌ی تۆماركرد، گێمی یه‌كه‌م برایتۆن به‌دوو گۆڵی خاوێن له‌پێشه‌وه‌بوو.
له‌گێمی دووه‌م و له‌خوله‌كی شه‌ست و هه‌شت ئه‌لێكس ماك به‌هه‌له گۆلێكی له‌خۆیان تۆماركرد‌و شه‌یتانه سووره‌كانی كرده خاوه‌ن گۆلێگ و جیاوازی گۆڵه‌كانی كه‌م كرده‌وه، به‌مجۆره یاریه‌كه تاكۆتایی به‌دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌گۆلێك به‌سه‌ركه‌وتنی یانه‌ی برایتۆن ته‌واو بوو، شه‌یتانه سووره‌كانیش له‌یه‌كه‌م یاری و له‌سه‌ر یاریگای خۆیان دووچاری یه‌كه‌م دۆراندن هاتن.
له‌پریمه‌رلیگدا برایتۆن سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر مانچسته‌ر یونایتد تۆماركرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.