Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 18:25

کەشناسی: خۆڵبارین بەردەوام دەبێت و پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە

کوردستان TV
100%

کەشناسی هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوە دەدات کە ئەمڕۆ دووشەممە  08ـی 08ـی 2022 خۆڵبارین بەردەوام دەبێت و کاریگەرییەکانی لەسەر بەشێک لە ناوچەکان زیاد دەبێت، هەروەها سبەی سێشەممەش 09ـی 08ـی 2022 پلەکانی گەرما 1-2 پلە بەرز دەبنەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ئەمڕۆ دووشەممە کەشی ئاسمان بە شێوەیەکى گشتىی ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆز و خۆڵ تاوەکو کاتەکانی بەرەبەیان بەردەوامی دەبێت، کاریەگەریەکەشی لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵات و باشووری هەرێم کەمێک زیاتر دەبێ.

ڕاشیگەیاند: خێرایى با مامناوەند دەبێت (10- 20) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک، ئاراستەی با باکورى ڕوژئاوا دەبێت، هەروەها مەوداى بینین لەنێوان (6-7) کیلۆمەتر  دەبێت لە ناوچەکانی ڕۆهەڵاتی هەرێم و باشوور لەنێوان (3-5) کیلۆمەتر دەبێت.

ئاماژەی بەوەش داوە کە بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی ئەمڕۆ بە پلەی سیلیزی بەمشێوەیە دەبێت:-

هەولێر: 41

سلێمانی : 40

دهۆک  : 40

کەرکووک : 44

زاخۆ     :42

هەڵەبجە : 42

سۆران  : 40

ڕاپەرین : 41

گەرمیان: 45

کەشناسی لەبارەی کەشوهەوای سبەی سێشەممە ڕایگەیاند: کەشی ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ تۆزێکی سووک لەناوچەکانی باشووری هەرێم.

ڕاشیگەیاند: پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبنەوە بە  (1-2) پلە  بەراورد بە  تۆمارکراوەکانى ڕۆژى پێشوو.

ئەوەشی خستەڕوو کە خێرایى با مامناوەند دەبێت (10-20 ) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک، ئاراستەی با  باکورى ڕوژئاوا و مەودای بینین /  ( 7– 9 ) کیلۆمەتر دەبێت.

کەشناسی بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی سبەی سێشەممە بە پلەی سیلیزی بەمشێوەیە خستەڕوو:-

هەولێر  : 43

سلێمانی : 41

دهۆک  : 40

کەرکووک : 45

زاخۆ     :42

هەڵەبجە : 42

سۆران  : 40

ڕاپەرین : 41

گەرمیان: 44

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.